ئۆلەمپیک ،،، سەرکەوتنی «زارع» لە کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ»
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399371-ئۆلەمپیک_سەرکەوتنی_زارع_لە_کێبەرکێکانی_زۆرانی_ئازادی_ئۆلەمپیکی_تۆکیۆ
زۆرانبازی تیپی نیشتیمانیی ئێران، لە خولی یەکەمی ململانێی کێشی ١٢٥ کیلۆگرامی زۆرانی ئازادی یارییەکانی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» سەرکەوتنی تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2021 03:50 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک ،،، سەرکەوتنی «زارع» لە کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ»

زۆرانبازی تیپی نیشتیمانیی ئێران، لە خولی یەکەمی ململانێی کێشی ١٢٥ کیلۆگرامی زۆرانی ئازادی یارییەکانی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ئەمیر حسەین زارع» زۆرانبازی تیپی نیشتیمانیی ئێران، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە خولی یەکەمی ململانێی کێشی ١٢٥ کیلۆگرامی زۆرانی ئازادی یارییەکانی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» سەرکەوتنی تۆمار کرد.

«زارع» لە خولی یەکەم دا لە بەرامبەر «ئلێکساندەر خۆتسیانۆڤیسکی» خاوەنی میدالیای برۆنزی جیھان لە ئۆکرانیاوە بە دەرەنجامی ٧ بە سیفر سەرکەوت و لە خولی دواتریش دا بۆ «ئێگزۆن شاڵا» لە «کۆزۆھۆ» دەچێتە مەیدانەوە.

«گنۆ پتریاشۆڤەیلی» پاڵەوانی جیھان لە گۆرجستانیشەوە لە گروپەکەی «زارع»دایە.

«حسەین یەزدانی» زۆرانبازەکەی دیکەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران، ئەمڕۆ لە کێشی ٨٦ کیلۆگرام بۆ دەستخستنی میدالیای زێڕ لەگەڵ «تەیلۆر» دەکەوێتە ململانێوە.