ھەڵکشانی یەک پلەیی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ڕەنکینگی فیفا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401594-ھەڵکشانی_یەک_پلەیی_تیپی_نیشتیمانیی_تۆپی_پێی_ئێران_لە_ڕەنکینگی_فیفا
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ڕەنکینگی فیفا بە پلەیەک ھەڵکشان لە ڕیزی بیست و یەکەمی جیھان و یەکەمی ئاسیادا گیرسایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2021 10:48 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی یەک پلەیی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ڕەنکینگی فیفا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ڕەنکینگی فیفا بە پلەیەک ھەڵکشان لە ڕیزی بیست و یەکەمی جیھان و یەکەمی ئاسیادا گیرسایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە پلەیەک ھەڵکشان تەنیا ھەنگاوێکی ماوە بۆ ئامادە بوونی لە ڕیزی ٢٠ تیپە ھەڵکەوتەکەی جیھان.

فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێی «فیفا» حەوتەی داھاتوو تازەترین ڕیزبەندیی تیپە نیشتیمانەکانی جیھانی ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی «تۆپی پێی ڕەنکینگ» ھەوڵی پێش بینی کردنی جێگەو پلەی تیپە نیشتیمانییەکانی جیھانی داو بەم پێیە، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە ١٥٤٥ خاڵ و پلەیەک ھەڵکشان  لە ڕیزی بیست و یەکەمی جیھان و یەکەمی ئاسیادا گیرسایەوە.

شاگردەکانی «دراگان سکۆچیچ» لە دوو یاریی ئەم دواییەی خۆیان دا لە قۆناغی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئاسیا ٤ خاڵیان دەست خستووە.