کچە کاراتەکاری کوردستانی بووە جێگری پاڵەوانی لاوانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401693-کچە_کاراتەکاری_کوردستانی_بووە_جێگری_پاڵەوانی_لاوانی_ئێران
ئانیتا فەیزی کچە کاراتەکاری کوردستانی لە کێشی ٥٣ کیلۆی لاواندا بووە جێگری پاڵەوانی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2021 03:47 Asia/Tehran
  • کچە کاراتەکاری کوردستانی بووە جێگری پاڵەوانی لاوانی ئێران

ئانیتا فەیزی کچە کاراتەکاری کوردستانی لە کێشی ٥٣ کیلۆی لاواندا بووە جێگری پاڵەوانی ئێران.

بە پێی هەواڵی مێهر، رکابەرییەکانی کاراتەی قارەمانی و هەڵبژاردنی کچان بە بەشداری وەرزشوانانی سەرانسەری وڵات لە دوو بەشی کاتا و کۆمیتە لە زەنجان بەڕێوە چوو.

ئانیتا فەیزی کچی کاراتەکاری کوردستانی لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانە لە کێشی ٥٣ کیلۆی لاواندا پلەی جێگرایەتی پاڵەوانی وڵاتی بەدەست هێنا و میداڵیای زیوی بردەوە.