سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە سەر تیپەکەی لوبناندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402449-سەرکەوتنی_تیپی_نیشتیمانیی_تۆپی_پێی_ئێران_بە_سەر_تیپەکەی_لوبناندا
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە قۆناغی کۆتایی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە بەرامبەر تیپەکەی لوبناندا سەرکەوتنی تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2021 14:34 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە سەر تیپەکەی لوبناندا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە قۆناغی کۆتایی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە بەرامبەر تیپەکەی لوبناندا سەرکەوتنی تۆمار کرد.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە قۆناغی کۆتایی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ڕووبەڕووی تیپەکەی لوبنان بووەوە کە لە ئەنجام دا بە دەرەنجامی ٢ بە ١ یارییەکەی لێ بردەوە.

گۆڵی یەکەمی لوبنان لە بەر خافڵانی «عەلیڕەزا بەیرانوەند» گۆڵپارێزی تیپی نیشتیمانیی ئێران و لە نیوەی یەکەم دا تۆمار کرا، بەڵام ئەمە کۆتایی کارەکە نەبوو، چونکو لە چرکەکانی کۆتایی یارییەکەدا «سەردار ئازمون» و پاشان «ئەحمەد نودوڵڵاھی» دەروازەی تیپی خەنیمیان کردەوەو ئا بەمجۆرە تێکڕای خاڵەکانی ئێران گەییشتە ژمارەی ١٣ و ھەمیسان وەک سەرپەڕی گروپی یەکەمی قۆناغی کۆتایی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر مایەوە.

لە یارییەکی دیکەی ئەم گروپەدا تیپی نیشتیمانیی کۆریای باشووری بە گۆڵێک ئیماراتی شکست پێ ھێناو خاڵەکانی خۆی کرد بە ١١.

تیپی نیشتیمانیی ئێران دوای ئەم یارییە بەرەو ئۆردۆن دەڕوات و لە ١٦ی نوامبەردا ڕوبەڕوی تیپی تۆپی پێی سووریا دەبێتەوە.