یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی هونەرمەندی نەمر مامۆستا حەسەن زیرەک
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403001-یادی_سەد_ساڵەی_لەدایکبوونی_هونەرمەندی_نەمر_مامۆستا_حەسەن_زیرەک
دوێشەو لەسەرووبەندی هەشتەمی سەرماوەز ساڵگەڕی لەدایکبوون و سەدساڵەی کەڵەپیاوی مووسیقای کوردی "مامۆستا حەسەن زیرەک" خاتوو ئارەزوو (مەهتاب)زیرەک میوانی تایبەتە بەرنامەی سەحەر و بینەران بوو بە پێشکەشکاری کاک ئازاد ئیبراهیمی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2021 11:28 Asia/Tehran
  • یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی هونەرمەندی نەمر مامۆستا حەسەن زیرەک

دوێشەو لەسەرووبەندی هەشتەمی سەرماوەز ساڵگەڕی لەدایکبوون و سەدساڵەی کەڵەپیاوی مووسیقای کوردی "مامۆستا حەسەن زیرەک" خاتوو ئارەزوو (مەهتاب)زیرەک میوانی تایبەتە بەرنامەی سەحەر و بینەران بوو بە پێشکەشکاری کاک ئازاد ئیبراهیمی .

پێشکەشکاری بەتوانای سەحەر و بینەران کاک ئازاد لەسەرەتا و دەسپێکی بەرنامەی سەحەر و بینەران پیرۆز بایی ساڵرۆژی لەدایکبوون و سەدساڵەی مامۆستای نەمر حەسەن زیرەک دەکات.

لە درێژەی تایبەتە بەرنامەی سەحەر و بینەران کاک ئازاد وتووێژێکی تایبەتی هەبوو لەتەک خاتوو ئارەزوو زیرەک و داوای چەند بیرەوەریی تایبەتیشی کرد .

بەرنامەی سەحەر و بینەران دوو میوانیی دیکەشی هەبوو لە ڕێ ئێسکاپەوە.کاک سەتار حسەین زادە لەبۆکان توێژەری مووسیقای کوردی وهۆنەرمەند غوڵام ڕۆشەنی لەئیلام قوتابی ڕێبازی مامۆستا حەسەن زیرەک.