ھەوڵدان بۆ تۆمارکرانی بەتەمەنترین داری ئێران لە یۆنسکۆ
کانونی یهکهم 04, 2021 07:21 Asia/Tehran
دارە سەوڵێک لە پارێزگای یەزدی ئێران تەمەنی دەیان سەدەیە و چاوەڕێ دەکرێت بچێتە لیستی میراتی جیھانی رێکخراوی یونسکۆوە.
ناوی زانستی ئەم دارە"Cupressus sempervirens"ە و یەکێکە لە بەتەمەنترین دارەکانی جیھان کە لە ئێستادا ٢٨ مەتر بەرزە و قەدی دارەکەش چوار مەتر ئەستوورە.
مێژوونوسان و گەڕیدەکانی سەدەی ناوەڕاست لە کتێبەکانیاندا باسیان لەم دارە کردوە.
بەبڕوای شارەزایان دارەکە تەمەنی زیاتر لە چوار ھەزار ساڵە و لەڕێی رێڕەوە ئاوییە دێرینەکانەوە ئاودراوە، وێڕای ئەو وشکەساڵییەی لە چەند ساڵی رابردوودا ئێرانی گرتووەتەوە بەڵام دارەکە وشک نەبووە.
بەرپرسان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی لە ئێران گرنگییەکی زۆر بەم دارە دەدەن و ھەوڵێکی زۆریش دەدەن بۆ ئەوەی دارەکە بچێتە لیستی میراتی جیھانیی رێکخراوی یونسکۆوە.
سەرپەیڤ