زانکۆی سەنعەتیی شەریف دەزگای سکەنێری جەستە بەرهەم دێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403845-زانکۆی_سەنعەتیی_شەریف_دەزگای_سکەنێری_جەستە_بەرهەم_دێنێ
لێکۆڵەرانی ئێرانی لە بەرهەم‌ھێنانی دەزگای سکەنێری جەستە بە پێی تەکنۆلۆژیای شەپۆلی میلی‌مەتری سەرکەوتوو بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2021 13:11 Asia/Tehran
  • زانکۆی سەنعەتیی شەریف دەزگای سکەنێری جەستە بەرهەم دێنێ

لێکۆڵەرانی ئێرانی لە بەرهەم‌ھێنانی دەزگای سکەنێری جەستە بە پێی تەکنۆلۆژیای شەپۆلی میلی‌مەتری سەرکەوتوو بوون.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی میھر، پرۆژەی بەرهەم‌هێنانی سکەنێری جەستە لە ساڵی ۱۳۹۳ بە پشتیوانیی جێگرایەتی لێکۆڵینەوەی زانکۆی سەنعەتیی شەریف و بە بەشداریی ژمارەیەک لە خوێندکاران و ماموستایانی ئەم زانکۆیە دەستی پێ کرا.

پاش تێپەڕکردنی قۆناغی یەکەم، یەکەمین نموونەی دەزگای سکەنێری بەرهەم هێنراو لە ساڵی ١٣٩٧ کەوتە گەڕ.

«ئەمین خەواسی» بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرهەم هێنەری سکەنێر وتی: چۆنایەتی ئەم ئامێرە لە چاو نموونە بیانییەکانی دا زۆر باشتر و نرخیشی کەمترە. تا ئێستا نمونەیەک لەم دەزگایە بە کۆمپانیایەکی دەوڵەتی فرۆشراوە و لە ئێستادا خەریکین گرێبەستێک واژۆ دەکەین بۆ فرۆشتنی چوار نموونەی دیکەش.