هونەرمەند و ئاوازدانەری بەنێوبانگی کورد قادری سەیاحی مەھابادیی کۆچی دواییکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407170-هونەرمەند_و_ئاوازدانەری_بەنێوبانگی_کورد_قادری_سەیاحی_مەھابادیی_کۆچی_دواییکرد
هونەرمەند و ئاوازدانەری بەنێوبانگی کورد قادر سەیاحی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2022 08:12 Asia/Tehran
  • هونەرمەند و ئاوازدانەری بەنێوبانگی کورد قادری سەیاحی مەھابادیی کۆچی دواییکرد

هونەرمەند و ئاوازدانەری بەنێوبانگی کورد قادر سەیاحی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

قادری سەیاحی ئاوازدانەر، گۆرانێبێژ و ژەنیاری ئامێری کلارینێت و موزیکزانی ناسراوی کوردستانە و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە شاری مەهاباد کۆچی دواییکرد.

مامۆستا قادر سەیاحی ساڵی 1943 لە شاری مەهاباد، شاری مەڵبەندی گەورە هونەرمەندان و شاعیران و نووسەرانی کورد لەدایک بووە، لە تەمەنی لاوێتییەوە دەستی بە کاری هونەری لە بواری موزیک دا کردووە و خاوەن سەنگ و پێگە و رۆڵی خۆیەتی لە بواری هونەری گۆرانی و موزیکی کوردی دا.