تیمی سکواشی ئێران لە ڕۆژئاوای ئاسیا توانی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409320-تیمی_سکواشی_ئێران_لە_ڕۆژئاوای_ئاسیا_توانی_پاڵەوانێتییەکە_بباتەوە
 هەڵبژاردەی سکواشی ئێران لە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بە شکست هێنانی کوەیت توانی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2022 06:26 Asia/Tehran
  • تیمی سکواشی ئێران لە ڕۆژئاوای ئاسیا توانی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە

 هەڵبژاردەی سکواشی ئێران لە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بە شکست هێنانی کوەیت توانی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما ، تیمی سکواشی ئێران بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کوێتی بردەوە و نازناوی چوارەمین خولی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیای بەدەست هێنا.

لە بەشی تاکەکەسی ئەم پێشبڕکێیەدا عەبدوڵڵا تەمیمی خەڵکی قەتەر بووە پاڵەوان و عەلیرەزا شاملی لە ئێرانیش نازناوی دووەمی بەدەستهێنا.

چوارەمین خولی پاڵەوانێتییەکانی رۆژئاوای ئاسیا لە 28ی حوزەیرانەوە لە تاران دەستیپێکرد و ئێوارەی رۆژی شەممە کۆتایی هات. لەم پاڵەوانێتییەدا تیمەکانی ئێران، عێراق، کوێت و قەتەر بەشداریان کرد.

گەڕی داهاتووی پاڵەوانێتی سکواشی رۆژئاوای ئاسیا بۆ ساڵی 2023 لەلایەن عێراقەوە میوانداری دەکرێت.