پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئێران لە پاڵەوانێتی کافا
ئاب 13, 2022 05:41 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئێران لە پاڵەوانێتی کەفا نازناوی پاڵەوانێتی بەدەستهێنا.
دوای دوویەکسانبوون و یەک بردنەوە، هەڵبژاردەی لاوانی ئێران لە چوارەمین و کۆتا یاری خۆیدا لە پاڵەوانێتی ئاسیای ناوەڕاست "کافا" کە لە تاجیکستان بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی ٤-٠ سەرکەوتنی بەسەر میوانداردا مسۆگەر کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی لاوانی ئێران لە پاڵەوانێتی ئاسیای ناوەڕاست دا بەبێ شکست 12 گۆڵی تۆمارکرد و پێش ئۆزبەکستان و تاجیکستان کەوت.
هەڵبژاردەی لاوانی ئێران بە بەدەستهێنانی ٨ خاڵ لە کۆی ٤ یاری، نازناوی پاڵەوانێتی ئاسیای ناوەڕاست "کافا"ی بەدەستهێنا.
ئێران، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، قرقیزستان و ئەفغانستان وڵاتانی بەشدار لە پاڵەوانێتی ئاسیای ناوەڕاست "کافا" بوون.