کوردێک لە خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی پلەی یەکەمی ئێرانی وەدەست هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410454-کوردێک_لە_خلیسکانێی_سەر_سەوزەڵانی_پلەی_یەکەمی_ئێرانی_وەدەست_هێنا
بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان ڕایگەیاند: خانمێکی کورد لە خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی لە خولی نایابی ئێران پلەی یەکەمی وەدەست هێناوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2022 08:47 Asia/Tehran
  • کوردێک لە خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی پلەی یەکەمی ئێرانی وەدەست هێنا

بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان ڕایگەیاند: خانمێکی کورد لە خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی لە خولی نایابی ئێران پلەی یەکەمی وەدەست هێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: کێبڕکێکانی هەفتەی سێهەم و دوا هەفتەی خولی نایابی ئێران لە بواری خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی لە دوو بەشی ژنان و پیاوان بە میوانداریی پیستی خلیسکانێی نێودەوڵەتی دیزین بەڕێوە چوو.

ناوبراو گوتیشی : لەو کێبڕکێیانەدا "سەمانە مشکاتی" خانمی کوردستانی لە هەفتەی دووهەمی ئەو کێبڕکێیانەدا توانی پلەی یەکەم وەدەست بهێنێت.

جەولایی وتیشی: ئەووەرزشوانە کوردە لە هەفتەی سێهەمی خولی نایابیش درەوشاوەتەوە و پلەی یەکەمی مادەی مارپێچی خێرایی بەشی خانمانی بەدەست هێناوە.