سی و نۆیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415290-سی_و_نۆیەمین_پێشبڕکێی_نێودەوڵەتیی_قورئانی_پیرۆز_لە_تاران
ڕێوڕەسمی کرانەوەی سی و نۆیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز ھاوکات لەگەڵ جەژنی پیرۆزی میعراج لە تاران دا بەرپا کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2023 15:32 Asia/Tehran
  •  سی و نۆیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز لە تاران

ڕێوڕەسمی کرانەوەی سی و نۆیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز ھاوکات لەگەڵ جەژنی پیرۆزی میعراج لە تاران دا بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، لە سبەینێ یەکشەممە ١٩ی فڤریەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پێشبڕکێکان لە بەشی پیاوان بەڕێوە دەچێت.

پێشبڕکێی بەشی ئافرەتانیش لە سبەیەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەست پێدەکات.

بەشداربووان لە بوارەکانی لەبەرکردنی تێکڕای قورئان و تەرتیلی قورئان و خوێندنەوەی توێژکارانەو خوێندنەوەی بە تەرتیل پێکەوە کێبەرکێ دەکەن.

سی و نۆیەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز دوای دوو ساڵ کە لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئۆنلاین کرا بوو لە ئێستادا بە شێوەی ئامادەمەند بەڕێوە دەچێت.

قۆناغە بەراییەکانی ئەم خولە لە ماوەی دوو قۆناغی هەڵبژاردنی سەرەتایی و داوەری کردنی فایلە ڤیدیۆییەکان لە حەوتەکانی ڕابردوودا بەڕێوە براو لە کۆتاییدا ٥٢ بەشداربوو گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و بەشداری کردنی ئامادەمەند.