مەنچێستێرسیتی بە هاسانی چووە ڕیزی هەشت تیمی کۆتایی کاپی یەکلاکەرەوەی ئینگلیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415632-مەنچێستێرسیتی_بە_هاسانی_چووە_ڕیزی_هەشت_تیمی_کۆتایی_کاپی_یەکلاکەرەوەی_ئینگلیز
یانەی مەنچێستێرسیتی بە بردنەوە لە بریستۆل سیتی پێی نایە قۆناغی دواتری کاپی یەکلاکەرەوەی ئینگلیز.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2023 10:33 Asia/Tehran
  • مەنچێستێرسیتی بە هاسانی چووە ڕیزی هەشت تیمی کۆتایی کاپی یەکلاکەرەوەی ئینگلیز

یانەی مەنچێستێرسیتی بە بردنەوە لە بریستۆل سیتی پێی نایە قۆناغی دواتری کاپی یەکلاکەرەوەی ئینگلیز.

یاری  تیمی بریستۆل سیتی و مەنچێستێرسیتی لە چوارچێوی قۆناغی پێنجەمی کاپی یەکلاکەرەوەی بەریتانیا دوێشەو بەڕێوەچوو کە لە ئاکامدا ئەم یارییە بە ئەنجامی سێ بە سفر بە سووری مەنچێستێرسیتی کۆتایی هات.

بەپێچەوانەی ئەو شتەی چاوەڕوان دەکرا، گواردیۆلا لەگەڵ تیمی سەرەکیدا پێی نایە ئەم یارییە و توانی بە درەوشانەوەی فیل فودێن چووە نێو ڕیزی هەشت تیمی کۆتایی کاپی یەکلاکەرەوەی ئینگلیز.

هەڵکشانی هاسانی مەنچێستێرسیتی بۆ نێو هەشت تیمی کۆتایی بە درەشانەوەی فۆدێن بۆ مەنچێستێرسیتی لەم یارییەدا "فیل فۆدێن" لە خولەکی حەوت و حەفتا و چوار و "کوین دی برۆینە" لە خولەکی 81 گۆڵیان کرد. مەنچێستێرسیتی بەم بردنەوەیە چووە ڕیزی هەشت تیمی کۆتایی.