وەرزی چواری زنجیرەدرامای «نون خێ» لە ڕۆژانی نەورۆزدا بڵاو دەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415908-وەرزی_چواری_زنجیرەدرامای_نون_خێ_لە_ڕۆژانی_نەورۆزدا_بڵاو_دەبێتەوە
بڕیاروایە هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی کۆچیی ھەتاوی وەرزی تازەی زنجیرەدرامای «نون خێ» کە لەساڵی دوو هەزارو نۆزدەدا بەپڕبینەرترین زنجیرەدراما ناسرا لە کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران بڵاو بکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2023 18:14 Asia/Tehran
  • وەرزی چواری زنجیرەدرامای «نون خێ» لە ڕۆژانی نەورۆزدا بڵاو دەبێتەوە

بڕیاروایە هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی کۆچیی ھەتاوی وەرزی تازەی زنجیرەدرامای «نون خێ» کە لەساڵی دوو هەزارو نۆزدەدا بەپڕبینەرترین زنجیرەدراما ناسرا لە کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران بڵاو بکرێتەوە.

وەرزی چواری زنجیرەدرامای کۆمێدی - خێزانی - کۆمەڵایەتیی «نون خێ» لە دەرهێنانی «سەعید ئاقاخانی» بڕیارە هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی کۆچیی ھەتاوی لە کاناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێرانەوە بڵاو بکرێێتەوە.

«نون خێ» لەڕاستی دا کورتکراوەی ناوی ڕۆڵگێڕی سەرەکیی لەو زنجیرەدرامایەدایە کە ئەویش «نورەدین خانزادە»یە.

زنجیرەدرامای «نون خێ» یارمەتیەکی زۆری ناسین و ناسێندرانی زۆربەی ناوچەو گەلانی ئێران و کەلتوورو داب و نەریتی کوردەکان داوە.

ئەو زنجیرەدرامایە لە چەندین بەشی دا لە گۆرانیی دەنگبێژانی کورد، بۆوێنە مامۆستایان «مەزهەر خالقی»، «حەسەن زیرەک» و «حسێن سەفامەنیش» کەڵکی وەرگرتوە.

وەرزەکانی پێشتری ئەو زنجیرەدراما تەلەفزیۆنیە لە کەناڵی سەحەری کوردی دوبلە بۆتەوەو یەگجار زۆر پێشوازیی لێ کراوە.