واژۆکرانی لێکگەییننامەی هاوکاریی نێوان دامەزراوەی توێژینەوەی ئیسلامی لەگەڵ پەیمانگای ئەلئەنواری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415925-واژۆکرانی_لێکگەییننامەی_هاوکاریی_نێوان_دامەزراوەی_توێژینەوەی_ئیسلامی_لەگەڵ_پەیمانگای_ئەلئەنواری_عێراق
دامەزراوەی توێژینەوەی ئیسلامیی «ئاستانی قودسی ڕەزەوی» لە میانی مەراسیمێکدا یاداشتێکی لێکتێگەیینی لەگەڵ پەیمانگای «ئەلئەنوار»ی عێراق واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2023 15:52 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی لێکگەییننامەی هاوکاریی نێوان دامەزراوەی توێژینەوەی ئیسلامی لەگەڵ پەیمانگای ئەلئەنواری عێراق

دامەزراوەی توێژینەوەی ئیسلامیی «ئاستانی قودسی ڕەزەوی» لە میانی مەراسیمێکدا یاداشتێکی لێکتێگەیینی لەگەڵ پەیمانگای «ئەلئەنوار»ی عێراق واژۆ کرد.

دامەزراوەی توێژینەوەی ئیسلامیی «ئاستانی قودسی ڕەزەوی» ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی مەراسیمێکدا یاداشتێکی لێکتێگەیینی لەگەڵ پەیمانگای ئەلئەنواری عێراق واژۆ کرد.

مەبەست لەم لێکگەییننامەیە کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی هەنووکەیی نێوان ھەردووک دامەزراوە زانستییەکەیە لە چوارچێوەی بابەتەکانی توێژینەوەی ئیسلامی، کۆبونەوەی زانستی، پسپۆڕی و توێژکارانە، پێداویستییە ھزرییەکانی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان و ھەروەھا هەماهەنگی بۆ بڵاوکردنەوەو پەخشی بەرھەمەکانی یەکتر.

ئەم مەراسیمە بە ئامادەبوونی «ئەحمەد فەرامەرز قەرامەلیکی» بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی توێژینەوەی ئیسلامیی ئاستانی قودسی ڕەزاوی و «شێخ محەممەد ڕەزا ئەلعیرەفی» بەڕێوەبەری دامەزراوەی «الانوار النجفیه للثقافه و التنمیه»ی وڵاتی عێراق لە شوێنی دامەزراوەی توێژینەوەی ئیسلامیی ئاستانی قودس ڕەزەوی بەڕێوەچوو .