پێشنیاری بازرگانێکی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی «ڕۆناڵدۆ» بۆ بایرن میونشن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i418053-پێشنیاری_بازرگانێکی_ئەڵمانی_بۆ_گواستنەوەی_ڕۆناڵدۆ_بۆ_بایرن_میونشن
«مارکوس شۆن» بازرگانێکی ملیاردێری ئەڵمانی، ئۆفەرێکی سەرسوڕھێنەری پێشکەش بە یانەی بایرن میونشن کردووە بۆ ئەوەی «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»ی سوپەرستارەکەی یانەی نەسری عەرەبستان بباتە میونشن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2023 01:09 Asia/Tehran
  • پێشنیاری بازرگانێکی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی «ڕۆناڵدۆ» بۆ بایرن میونشن

«مارکوس شۆن» بازرگانێکی ملیاردێری ئەڵمانی، ئۆفەرێکی سەرسوڕھێنەری پێشکەش بە یانەی بایرن میونشن کردووە بۆ ئەوەی «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»ی سوپەرستارەکەی یانەی نەسری عەرەبستان بباتە میونشن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، سایتی "fussballtransfers"ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە: «مارکوس شۆن» ئامادەیە هەموو بڕە پارەیەکی پێویست بدات بۆ گواستنەوەی «ڕۆناڵدۆ» بۆ بایرن میونشن.

وەک باسی دەکرێت مەرجی ئەم بازرگانە ئەوەیە کە پشکی لە فرۆشتنی درێسی «ڕۆناڵدۆ» هەبێت.

ئەمەو لەلایەکی ترەوە بەگوێرەی بانگەشەی ئەم بازرگانە، «ڕۆناڵدۆ» ئامادەیە لە موچەکەی کەم کاتەوە بە مەبەستی گواستنەوەی بۆ میونشن.

بەڕێوەبەرانی یانەکەی «بایرن میونشن» هێشتا وەڵامی ئەو ئۆفەرە کاسکەرەی ئەم بازرگانەیان نەداوەتەوە.