هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ئەرجەنتین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i421280-هەواڵێکی_ناخۆش_بۆ_هاندەرانی_ئەرجەنتین
گاستۆن ئیدۆڵ رۆژنامەنووسی نزیک لە میسی ئاشکرای دەکات، ئەمشەو میسی لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت بەرامبەر بۆلیڤیا لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی2026.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2023 17:48 Asia/Tehran
  • هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ئەرجەنتین

گاستۆن ئیدۆڵ رۆژنامەنووسی نزیک لە میسی ئاشکرای دەکات، ئەمشەو میسی لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت بەرامبەر بۆلیڤیا لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی2026.

میسی لە یاری رابردوو بەهۆی ماندوێتییەوە نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات و گۆڕانکاری پێکرا،ئەمشەویش لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخرایەوە.

ئەرجەنتین لە لاپازی پایتەختی بۆلیڤیا لە دووەم گەڕی پاڵاوتنەکان دەبێتە میوانی بۆلیڤیایە.