پاڵەوانێتی تیمی زۆرانی ژێر ٢٣ ساڵانی ئێران لە خاکی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i447496-پاڵەوانێتی_تیمی_زۆرانی_ژێر_٢٣_ساڵانی_ئێران_لە_خاکی_ئەمریکا
پێشبڕکێکانی زۆرانی ژێر ٢٣ ساڵانی پاڵەوانیی جیهان بەمیوانداریی شاری "لاس وێگاس"ی ئەمریکا بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-10-15T18:14:11+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2026 21:42 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتی تیمی زۆرانی ژێر ٢٣ ساڵانی ئێران لە خاکی ئەمریکا

پێشبڕکێکانی زۆرانی ژێر ٢٣ ساڵانی پاڵەوانیی جیهان بەمیوانداریی شاری "لاس وێگاس"ی ئەمریکا بەڕێوە چوو.

تیمی زۆرانی ڕۆمانیی ژێر ٢٣ ساڵانی ئێران لە پێشبڕکێکانی زۆرانی بەمیوانداریی شاری لاس وێگاسی ئەمریکا بە دەس خستنی سێ میدالیای زێڕ، دوو بڕۆنز و سەدو نۆزدە خاڵ، نازناوی پاڵەوانێتی پێشبڕکێکانی بەدەس هێنا. بۆ هەڵبژاردەی ئێران، عیرفان جەرکەنی لە کێشی شەست و سێ کیلۆگرام، ئەبوولفەزڵ مەهمەدی لە کێشی هەشتاو دوو کیلۆگرام و یاسین یەزدی لە کێشی هەشتاو حەوت کیلۆگرام میدالیای زێریان وەرگرت. هەروەها محەممەد کەمالی لە کێشی شەست و حەوت کیلۆگرام و محەممەد هادی سەیدی لە کێشی نەوەد و حەوت کیلۆگرامدا میدالیای بڕۆنزیان وەرگرت.