٢٣ توێژەری زانکۆی کوردستان لە ڕێزی ٢%ی بانترین زانستۆرانی جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i447444-٢٣_توێژەری_زانکۆی_کوردستان_لە_ڕێزی_٢_ی_بانترین_زانستۆرانی_جیهاندا
بیست و سێ کەس لە ئەندامانی دەستەی زانستی و توێژەرانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بە پێی دەیتا و زانیارییەکانی ماڵپەڕی بڵاوکردنەوەی ئێلزیویەر و زانکۆی ستانفۆرد لە لیستی ٢%ی بانترین زانستۆرانی جیهاندا.
(last modified 2026-10-13T15:41:01+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2026 19:10 Asia/Tehran
  • ٢٣ توێژەری زانکۆی کوردستان لە ڕێزی ٢%ی بانترین زانستۆرانی جیهاندا

بیست و سێ کەس لە ئەندامانی دەستەی زانستی و توێژەرانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بە پێی دەیتا و زانیارییەکانی ماڵپەڕی بڵاوکردنەوەی ئێلزیویەر و زانکۆی ستانفۆرد لە لیستی ٢%ی بانترین زانستۆرانی جیهاندا.

بە پێی تازەترین ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە لایەن بنکەی دەیتای ئێلزیویەر و زانکۆی ستانفۆرد ئەم توێژەرانە لە دوو بەشی کارنامەی کورسی پسپۆڕی و کارنامەی یەک ساڵە لە ساڵی ٢٠٢٥دا  خراونەتە بەر هەڵسەنگاندن. زانکۆی کوردستان لە شاری سنە ئەم سەرکەوتنەی بە دەستکەوتی چالاکیی زانستی و توێژینەوەیی ئەندامانی دەستەی زانستی و توێژەرانی خۆی زانیوە و جەختی کردووە لەسەر پێویستی کەڵکوەرگرتن لە پوتانسییەلی زانستیی ئەم زانکۆیە بۆ چارەسەرکردنی پرسە ناوچەی و نیشتمانییەکان، گەشەپێدانی تەکنەلۆژ سەرەکی و گرنگەکان و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتیی فێرکاری باڵا.