حەماس بانگەوازی کرد فەلەستینییەکان خۆیان بگەیەننە مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i426672-حەماس_بانگەوازی_کرد_فەلەستینییەکان_خۆیان_بگەیەننە_مزگەوتی_ئەقسا
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) داوای لە فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا، بەیتولموقەدەس و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ی کرد لە ئەمڕۆوە و لە بەجێهێنانی نوێژی هەینیەوە تا ڕۆژی دوشەممە لە ئاراستەی بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقسا و تووشی شکست کردنی پیلانی دوژمنی زایۆنی و شارۆچکەنشینانی تووندڕەو بە شیوەیەکی بەربڵاو بێن بۆ ئەم مزگەوتە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 19, 2024 05:30 Asia/Tehran

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) داوای لە فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا، بەیتولموقەدەس و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ی کرد لە ئەمڕۆوە و لە بەجێهێنانی نوێژی هەینیەوە تا ڕۆژی دوشەممە لە ئاراستەی بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقسا و تووشی شکست کردنی پیلانی دوژمنی زایۆنی و شارۆچکەنشینانی تووندڕەو بە شیوەیەکی بەربڵاو بێن بۆ ئەم مزگەوتە.

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە ئامانجی لەو بانگەوازە بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی زایۆنییە داگیرکراوەکان بۆ بێڕێزی کردن بە حەوش و حەساری مزگەوتی ئەقسا و بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی قوربانی کردن لە نێو ئەم مزگەوتە لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوویە. بزوتنەوەی حەماس پێی داگرت: ئێمە ڕێز دەگرین لە گەلی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا، ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی هەزار و نۆسەد و چل و هەشت  بەرگریکاران و موعتەکیفانی نێو مزگەوتی ئەقسا لە بەیتولموقەدەس کەهەمیشە ئەوەیان سەلماندووە لە بەرەی پێشەوەی بەرگری لە قیبلە و سێهەم حەرەمی موسڵمانان و جەهاد و فیداکاریی ئەم خەباتگێڕانە بەرز ڕادەگرین.