حەماس داوای کرانەوەی دەروازەکانی غەززە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i438175-حەماس_داوای_کرانەوەی_دەروازەکانی_غەززە_دەکات
بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە ٥٠ ڕۆژ بەسەر داخرانی تۆکمە و تەواوی دەروازەکانی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی ئیسراییلەوە تێپەڕیوە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار بخاتە سەر ئەم ڕژێمە بۆ ئەوەی ناچار بە کردنەوەی ئەو دەروازانە ببێ ، تا یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان خێرا بگەنە دەستی خەڵکەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 22, 2025 14:00 Asia/Tehran
  • حەماس داوای کرانەوەی دەروازەکانی غەززە دەکات

بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە ٥٠ ڕۆژ بەسەر داخرانی تۆکمە و تەواوی دەروازەکانی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی ئیسراییلەوە تێپەڕیوە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار بخاتە سەر ئەم ڕژێمە بۆ ئەوەی ناچار بە کردنەوەی ئەو دەروازانە ببێ ، تا یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان خێرا بگەنە دەستی خەڵکەوە.

حەماس بارودۆخی ئێستای بە کارەساتێکی مرۆیی بێوێنە وەسف کرد کە دانیشتووانی غەززەی بەرەوڕووی برسێتی و قەیرانی پزشکی کردۆتەوە. بزووتنەوەکە گەمارۆدانی غەززە و بەکارهێنانی برسێتی وەک چەکێکی دژ بە خەڵکی مەدەنی بە جەنایەتی جەنگی زانی و داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەرپرسیارێتی خۆی بۆ ڕاگرتنی ئەم دۆخە جێبەجێ بکات. لە هەمان کاتدا سوپای ئیسراییل دوای ئاگربەستێکی لەرزۆک، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە دەست پێکردۆتەوە.