تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i447218-تاوانکارییەکانی_رژیمی_زایۆنیستی_لە_غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند؛ لەکاتی دەسپێبوونی شەڕ دژی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، ژوماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٢٤٣ کەس و ژوماری بریندارانیش بۆ ١٧٥هەزار و ٢٣٢ کەس.
(last modified 2026-10-05T15:05:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2026 18:34 Asia/Tehran
  • تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند؛ لەکاتی دەسپێبوونی شەڕ دژی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، ژوماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٢٤٣ کەس و ژوماری بریندارانیش بۆ ١٧٥هەزار و ٢٣٢ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە ٦ کەس شەهید و ٢٦ کەسیش بریندار بوون. لە دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری وە٢٠٢٣، ژمارەی شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ٢٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧٥ هەزار و ٢٣٢ کەس. ناوەندی فەلەستینی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٢١ هەزار و ٧٤٥ منداڵ لە غەززە شەهید بوون و نزیکەی ٤٦ هەزار منداڵی دیکەش بریندار بوون .

١٢٣ منداڵ لە ئەنجامی بەدخۆراکی و کەمیی ئاو لە جەستەیاندا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 293 حاڵەتی مردنی کۆرپەی نەکامڵ تۆمارکراوە. ئەو ناوەندە داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی سەربەخۆ و شەفاف و لێپرسینەوە لە پێشێلکارییە گەورەکانی مافەکانی منداڵان دەکات. هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێ بەستێن بۆ گواستنەوەی منداڵە بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن و دابینکردنی خۆراک و دەرمان و هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان خۆش بکرێ. ناوەندی ئاماری فەلەستینیش ڕایگەیاند لە حەتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە نزیک بە ٢٠١ هەزار و ٢٩٠ بینا لە کەرتی غەززە زیانیان پێگەیشتووە. ناوەندی ئاماری فەلەستین هەروەها ڕایگەیاند، وێرانکاری بەربڵاوی ماڵ و ژێرخانەکان، لەگەڵ بەردەوامیی ئاوارەبوون، قەیرانی خانووبەرەی گەورەتر کردووە و دەستڕاگەیشتن بە شوێنی حەوانەوە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی فەلەستینیانیشی بەشێوەیەکی بەرچاو سنووردار کردووە.