ژماری شەهیدانی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٧٤ هەزار و ٢٢٨ کەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند لە دەستپێکی دەستدرێژی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە ژماری شەهیدان هەڵکشاوە بۆ ٧٤ هەزار و ٢٢٨ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٥ هەزار و ١٨٨ کەس.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دوایین دەستدرێژی خۆیاندا پەلاماری ناوچە مەدەنییەکانیاندا لە ڕۆژاوای شاری غەززە و لە ئۆردوگای نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە. ژمارەیەک فەلەستینی کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزی سەربازی زایۆنی و بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە لە پەلامارەکانی ٤٨ کاژێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەزە 7 کەس شەهید بوون و 20 کەسیش بریندار بوون. لەو کاتەوەی ئاگربەس ڕاگەیاندراوە لە 11ی ئۆکتۆبەری 2025ـەوە تا ئێستا ژمارەی شەهیدان گەیشتووەتە 1445 کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ 5072 کەس. هەروەها تەرمی 835 شەهیدیش لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵەخانە ڕووخاوەکان دەرهێنراوە. رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە کاربەدەستانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا پێشیانگرتووە بە گەیشتنی %60ی کەلوپەلی پزیشکی بە کەرتی غەزە. هەروەها ژمارەی شەهیدان لە دەستپێکی لەسڕێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەزە گەیشتووەتە 74228 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 175188 کەس. هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی هەڵمەتەکانی کاولکردن و تیابردنی ماڵ و باڵەخانەکانیان لە گەڕەکەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری خانیونس پەرە پێداوە. بزووتنەوەی حەماسیش کوشتارەکەی باڵەخانەی ئیسالەی بە جەنایەتێکی تۆقێنەر وەسف کرد کە سەلمێنەری سووربوونی داگیرکەرانە لەسەر درێژەپێدانی جەنگی جینۆساید لە غەزە. حەماس داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد دەستدرێژییەکانی داگیرکەران بوەستێنێت، بایکۆتیان بکات و تەریکیان بخاتەوە. پەلاماری تۆپخانەی سوپای داگیرکەر لە باشووری لوبنانیش هەر بەردەوامە و تۆپخانەی زایۆنی ناوچەکانی دەڤەری ئەدیبشە، وادی سلۆقی، شارۆچکەی نەبەتییە فۆقا و شارۆچکەی مەنسووری لە باشووری لوبنانی تۆپباران کردووە. میدیاکانیش ڕایانگەیاندووە دوا بە دوای تەقینەوەیەک لە باشووری لوبنان 5 سەربازی ڕژێمی زایۆنی بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی چەند کەسێکیان ناجێگیرە.