نیسان 17, 2023 19:15 Asia/Tehran
  • ڕوودانی پێکدادانی قورس لە گردوپەڕی سەرکردایەتیی گشتیی سودان و کۆشکی کۆماریی لە خارتوم

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باسی چڕتر بوونی پێکدادانی نێوان سوپای سودان بە سەرکردایەتیی «عەبدولفەتاح ئەلبورهان»و هێزی بەناو کاردانەوەی خێرا بە سەرکردایەتیی «حەمیدەتی» لە دەوروبەری بارەگای سەرکردایەتیی گشتی و کۆشکی کۆماری لە شاری خارتوم دەکەن.

شەڕو پێکدادانەکانی سودان بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٥ی ئاپریل لە نێوان هێزەکانی سوپاو هێزەکانی بەناو کاردانەوەی خێرا لە سەر دەسەڵات دەستی پێ کردونێوەندگیرییە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتایی پێ هێنان و دانوستاندنی لایەنە ناکۆکەکان ھەتا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەک لە سوپای سودانیش ڕایگەیاندووە، هەواڵی چوونی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بۆ ماڵی «عەبدولفەتاح ئەلبورهان» فەرماندەی سوپا، ڕاست نییە.

هەروەها هێزی ئاسمانیی سودانیش پێگەکانی تاقمی ناسراو بە ھێزی پشتیوانیی خێرای لە خارتوم بۆردومان کرد و ئەم هێزەش بە تەقەی تەیارەشکێنەکانی وەڵامی داوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سوپای سودان، چەکدارانی گروپی ناسراو بە کاردانەوەی خێرا هەڕەشەیان لە هاوڵاتیانی بێتاوانی سودان کردووە و تاڵانیان کردوون.

یەکێتی پزیشکانی سودان بەرەبەیانی ئەمڕۆ باسی ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی پێکدادانەکانی ئەم وڵاتەی بۆ ٩٧ کوژراو و ٩٤٢ بریندار ڕاگەیاند.

بازنەی شەڕی نێوان گروپە چەکدارو  خەنیمەکان لە سودان ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتەکەی گرتووەتەوەو سەرەڕای هەموو هەوڵەکان تەنانەت ئاگربەستێکی ٣ کاژێرەش نەیتوانیوە ڕێژەی پێکدادانەکان کەم بکاتەوە.

سودان ماوەی چەند دەیەیە ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی و ئابووریی بووەتەوە و لابردنی «عومەر بەشیر»ی دیکتاتۆری پێشووی ئەم وڵاتە، هیواکانی بۆ ئاشتی و ئارامی لە سودان بووژاندەوە. بەڵام مشتومڕ و شەڕی سیاسی لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنی سەربازی و پابەندنەبوون بە بەڵێنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، جارێکی دیکە دۆخی سوودانی ئاڵۆزاندووە.

سەرپەیڤ