بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مانگی فەلەستین لە پاکستان
ئادار 22, 2025 10:08 Asia/Tehran
کۆنفرانسی "مانگی فەلەستین" بە بەشداریی کەسایەتییە دیارەکانی سیاسی و ئایینی و میدیایی پاکستان، بە سەرپەرشتی دامەزراوەی فەلەستینی پاکستان بەڕێوەچوو.
ئەم دانیشتنە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی قودس و لە کاردانەوە بە تاوانە بەربڵاوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە بە ئامانجی جەختکردنەوە لەسەر یەکگرتوویی نەتەوەی ئیسلامی و شەرمەزارکردنی پەلاماری بێ ڕەحمانەی زایۆنیستەکان لە دژی موسڵمانانی بەڕۆژوو فەلەستینی بەڕێوەچوو.