یونیسێف : لەرۆژدا ٥ منداڵی یەمەنی ، قوربانی دەستدرێژی سەربازی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i322991-یونیسێف_لەرۆژدا_٥_منداڵی_یەمەنی_قوربانی_دەستدرێژی_سەربازی_عەرەبستان
سندووقی پشتگریی لە منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکان" یونیسێف" ڕایگەیاند نزیک پێنج هەزار منداڵی یەمەنی لە پتر لە هەزار ڕۆژ پەلاماری عەرەبستان بۆ سەر ئەو وڵاتە لە مارچی ٢٠١٥ەوە تا بە ئێستا کوژراون و یان بریندار بوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2018 09:28 Asia/Tehran
  • یونیسێف : لەرۆژدا ٥ منداڵی یەمەنی ، قوربانی دەستدرێژی سەربازی عەرەبستان

سندووقی پشتگریی لە منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکان" یونیسێف" ڕایگەیاند نزیک پێنج هەزار منداڵی یەمەنی لە پتر لە هەزار ڕۆژ پەلاماری عەرەبستان بۆ سەر ئەو وڵاتە لە مارچی ٢٠١٥ەوە تا بە ئێستا کوژراون و یان بریندار بوونە.

 بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا، " میرچلت ڕیلانۆ" نوینەری سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان " یونیسێف" لە یەمەن ڕۆژی سێی شەممە وتی: جگە لەوەیش ، یەک ملوین و ٨٠٠ هەزار منداڵی یەمەنی بە هۆی بەدخۆراکی لە ڕەنج دان و نزیک ٤٠٠ هەزار منداڵی یەمەنی بۆ زیندوومانیان پیویستییان بە دەواو دەرمانی خێرا هەیە .

 ڕیلانۆ وتیشی هەروەها پتر لە نیوەی منداڵە یەمەنییەکان پێویستییان بە ئاوی خواردنەوە و تەندروستی باش نییە و بەرەو ڕووی  ئاوارەبوون، نەخۆشی، هەژاری و بەد خۆراکین.

 بە وتەی ئەم کاربەدەستەی یونیسیف، لە سەدا ٧٠ منداڵە یەمەنییەکان هاوڕێ بنەماڵەکانیان لە ژێر هێلی هەژاری دا دەژین و پتر لە ١١ ملوین منداڵ پێویستییان بە یارمەتی ئینسانی خێرا هەیە .

ڕیلانۆ لە بارەی ڕەوشی فێرگەکانی یەمەنیش وتی: تا کۆتایی سیپتەمبەری ٢٠١٧ نزیک ٢٥٦ فێرگە لەیەمەن دا بە تەواوەتی کاولکراون و لە ١٥٠ فێرگە دا ئاوارەکانی جەنگی نیشتە جێبوون .