کوژرانی ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سعودی لە تەعزی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i324927-کوژرانی_ژومارێک_لە_بەکرێگیراوانی_سعودی_لە_تەعزی_یەمەن
لەبەر پەلاماری تۆپخانەیی سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن بۆسەر بنکە و شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودی لەشاری سەلوو لە پارێزگەی تەعز ژومارێک لە بەکرێگیراوان کوژران و بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2018 14:08 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژومارێک لە بەکرێگیراوانی  سعودی لە تەعزی یەمەن

لەبەر پەلاماری تۆپخانەیی سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن بۆسەر بنکە و شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودی لەشاری سەلوو لە پارێزگەی تەعز ژومارێک لە بەکرێگیراوان کوژران و بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سەبا ی یەمەن،  سەرچاوەیەکی سەربازیی وتی : یەکەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن  هەروەها پەلاماری بەکرێگیراوانی سعودی بۆسەر ناوچەی جەرە لە پارێزگەی تەعز لە باشووری ڕۆژاوایان بەرپەرچ دایەوە و ژۆمارێک لەوانیان کوشت  .

یەکەک نیشانە پێکی یەمەنیش لانیکەم  هەشت کەس لە بەکرێگیراوانی دەستدرێژاری سعودی لە شاری سراوح لە پارێزگەی مارب   کوشت  .

سەرچاوەیەکی سەربازیش وتی  :  یەکەی تۆپخانەی سوپا، ناوەندی سەقامگیربوونی بەکرێگیراوانی سعودیان لە ناوچەی تەباب سوود و جەبەل سەلەب لە دەورووبەری شاری سراوح گوللە باران  کرد و خەسارێکی زۆری بەوان گەیاند .