شوبات 07, 2018 20:12 Asia/Tehran
  • کرانەوەی سنووری ئاسمانیی عەرەبستان لەسەر فڕینەکان بەرەو  ئیسرائیل

عەرەبستانی سعودی مۆڵەتی تێپەڕین بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی 1948 ناسراو بە ئیسرائیل لە سنووری ئاسمانیی خۆی، دەرکرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، ڕۆژنامەی  زایۆنیستیی هائارتس، نووسی : عەرەبستانی سعودی  ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ یەکەم جار  سنووری ئاسمانیی خۆی  لەسەر هێڵی نوێی فڕۆکەوانیی هیندستانی ئەیر ئیندیا بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین کردەوە  کە ئەم کارەی  عەرەبستان نیشانەی باشتوونی  پێوەندی نێوان ڕیاز و تەل ئەبیبە  .

نیزیکەی یەک مانگ لەمەوبەر و دوابەدوای سەفەری بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هیندستان، بڕیارنامەیەک لە بواری  گەیاندن و گواستنەوەی  ئاسمانی لەنێوان  ئەم دوو وڵاتە مۆر کرا کە بە پێیەوە بڕیار درا  هێڵی فڕینی ڕاستەوخۆ لە هیندستان بۆ فەلەستینی داگیرکراو  چالاک بێتەوە.

پێشتر هێڵی ئاسمانیی  زایۆنیستیی ئێل  ئالیش داوای لە نتانیاهۆ کردبوو  هەتا مۆڵەتی عرەەبستانی سعودی بۆ فڕین لەڕێگەی ئاسمانی ئەم وڵاتە و هەروەها سنووری ئاسمانیی یەمەن بۆ گەیشتن بە هیندستان  بەدەست بێنێ .

نیزیکەی حەفتا ساڵە  سنووری ئاسمانیی  عەرەبستانی سعودی  نەتەنیالەسەر  فڕینی ئیسرائیل بەڵکوو  لەسەر هەموو فڕینەکان بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین، داخرا بوو .

هەندێ وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستان  ئەم دواییانە  پێوەندی  خۆیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی  وەک دوژمنی سەرەکیی وڵاتانی ئیسلامی، ئاشکرا کرد.

سەرپەیڤ