شوبات 08, 2018 09:51 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی هەینی تووڕەیی  بۆ داکۆکی کردن لە قودس ، سبەینێ بەڕێوە دەچێ

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینی داوای لە هەموو فەلەستینییەکان کرد بۆ ئیدانەکردنی تاوانکارییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل و هەروەها بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ئەم ڕژێمە، ڕۆژی هەینی خۆپیشاندان بکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین  ، شەوی پێنج شەممە  لە بەیاننامەیەک دا ڕوژی هەینی وەک ڕۆژی تووڕەیی فەلەستینییەکان و بەناوی شەهید  ئەحمەد نەسر جرار  خەباکاری  گوردانەکانی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین واتە حەماس، ناودێر کرد  .

هێزی ئیسرائیلی  ڕۆژی سێ شەممە ئەحمەد نەسر جرار خەباتکاری فەلەستینیان  دوابەدوای تەقە کردن و کوشتنی زایۆنیستێک لە نیزیک نابلۆس لە باکووری کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون لەمانگی ژانیڤەری ڕابردوو، شەهید کرد  .

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین پێداگری کرد: گەلی فەلەستین ئینتفازەی خۆی لەبەرامبەر پەرەی شارۆچکەسازی، بایکۆتی زاڵمانە و بە جوو کردنی  ناوچە فەلەستینییەکان و هەروەها لە بەرامبەر پیلانگێڕیی زایۆنیستی - ئەمریکایی  بە دژی ماف  و بنەماکانی سەرەکیی  فەلەستینییەکان، درێژە پێ دەدات . لە بەیاننامەی  بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیەندراوە  ڕێگەچارەی  سیاسی بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەی فەلەستین گەیشتووەتە بن بەست و ئینتفازە  و خۆڕاگری  دوو هەڵوێستی سەرەکی و بنەڕەتین کە هەموو فەلەستینییەکان دەبێ بەو ڕێگایەدا بڕۆن و بە پشت بەستن بەوانە لە مافی خەڵک، سەرزەوینی فەلەستین و  پیرۆزایەتییەکانیان ،  پاسەوانی بکەن.

دوای بڕیاری شەشەمی دیسەمبەری  ساڵی 2017 ی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی قودس  وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی، چەند حەوتەی بە دوای یەک لە ڕۆژانی هەینی دا،شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون و کەرتی غەززە شایەتی  ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی و ئەمریکی بووە  .

سەرپەیڤ