شوبات 10, 2018 19:08 Asia/Tehran
  • وشداری دانی هێزەکانی هاوپەیمانی سووریا بە ڕژێمی زایونی

ژووری هەڵمەتی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانی سووریالە نێوخاکی ئەم وڵاتە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند : لەمەوبەدوا لە هەمبەر کردەوەکانی ترۆریستی ڕژێمی زایۆنی بێ دەنگە ناکات ووەڵامی ببڕ دەداتەوە.

پەدافەندی ئاسمانی سووریا ئەمڕۆ شەممە لە وەڵام دانەوە بە پەلامارەکانی رژێمی زایونی بۆسەر ناوچەگەلیک لەم وڵاتە، فڕۆکەیەکی ئیف شازدەی ئەم رژێمەی خستەخوار. دوای کەوتنە خواری ئەم فڕۆکە شەڕکەرە ، ڕژێمی زایونی پەلامارەکانی خۆی بۆسەرسووریای دەسپێکرد بەڵام پەدافەندی ئاسمانی سووریا لەگەڵ ئەم پەلامارانەیش بەربەرەکانێ دەکات.بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ شەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادین ، فەرماندەیی ژووری هەڵمەتی هاوپەیمانی سووریا لەم بەیان نامەیەدا وتی:هۆوهەگەری ئاشکرامان هەیە کە داگیرکەرانی ئەمریکایی، ئەندامانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بۆ ئەلتەنف وبنکەکانی گوماناویان لە ئێراق دەگوێزنەوە وپاشان بۆ پەلامار و وە به ردەسڕێژ دانی بنکەکانی سوپای سووریا دەگەڕێنەوە بۆ ئەم وڵاتە.لەم بەیان نامەیەداهەروەها هاتووە: لەمەوبەدوا،لە بەرانبەر کردەوەکانی ترۆریستی ڕژێمی زایونی بێ دەنگە ناکەین وبەهەوڵەکانی سوپای سووری لەوەڵام دان بەم دەسدرێژیە ئاشکرایەی ئیسراییل ڕێز ودروود دەنێرین ولە رێبەری سووریا وبڕیاری دلێرانەی بۆ وەڵام دان بەم دەسدرێژکاریە ،پشتیوانی دەکەین.سەرەڕای پەلامارەکانی ئەمڕۆشەممەی رژێمی زایۆنی بۆسەر هەرێمی ئاسمانی سووریا ،چەند ڕۆژ لەمەوپێشیش فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم ڕژێمە ناوەندی توێژینەوەکانی زانستی سووریا لە ناوچەی جەمرایا لە باکووری ڕۆژئاوای پێتەختی ئەم وڵاتەی بە سێ ڕاکیت دایە بەردەسڕێژ.

سەرپەیڤ