ئامادەبوونی گوردانەکانی عیزەدین قەسام لە کەرتی غەززە
گوردانەکانی عیزەدین قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس باسی ئامادەبوونی تۆکمەوتەواوی هێزەکانی کرد لە کەرتی غەززە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، گوردانەکانی قەسام شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند بە سەرنجدان بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو، ئاستی وشداری دان و ئامادەبوونی هێزەکانیان پەرە پێ داوە .
گوردانەکانی قەسام ئامانجی سەرەکیی ئامادەبوونی هێزەکانی بۆ داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین و ئامادەبوون بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی پەلاماری ئەگەریی سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاند .
باڵی سەربازیی حەماس پێداگری کرد ، بەسەرنجدان بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە باکووری ئیسرائیل و ناکۆکی لە سنوورەکانی ئیسرائیل و سوریا ، بڕیاریان داوە ئاستی ئامادەبوونی هێزەکانیان پەرە پێ بدەن .
بەرگری ئاسمانیی سوریا ڕۆژی شەممە لە وڵامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچەگەلێک لەم وڵاتە، فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێف شازدەی خستە خوارێ.
دوای پێکرانی ئەم فڕۆکە جەنگییە ڕژێمی زایۆنیستی پەلامارەکانی بۆسەر سوریا دەست پێکرد بەڵام بەرگری ئاسمانی سوریە ئەم پەلامارانەشی بەرپەرچ دایەوە.