وشداری میسر لە بارەی دزەو کنەی داعش بۆ باکووری ئافریقا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i327103-وشداری_میسر_لە_بارەی_دزەو_کنەی_داعش_بۆ_باکووری_ئافریقا
وەزیری دەرەوەی میسر وشداری دا، ترۆریستانی داعش دوای شکست لە سوریا و عێراق لە هەوڵدان تا برۆنە وڵاتانی باکووری ئافریقا بەتایبەت لیبی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2018 06:34 Asia/Tehran
  •  وشداری میسر  لە بارەی دزەو کنەی داعش بۆ باکووری ئافریقا

وەزیری دەرەوەی میسر وشداری دا، ترۆریستانی داعش دوای شکست لە سوریا و عێراق لە هەوڵدان تا برۆنە وڵاتانی باکووری ئافریقا بەتایبەت لیبی .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی  لە قاهیرە ، " سامح شۆکری"  رۆژی هەینی لە  پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی مونیخ، بە وشداری دان لەبارەی  هەوڵی ترۆریستانی داعش بۆ هەڵاتن لە سوریا و عێراق و ڕۆیشتن بەرەو باکووری ئافریقا بەتایبەت لیبیا،  خوازیاری  وشیاری هەموو وڵاتان لە بارەی چالاکییە نوێیەکانی داعش بووە .

 بە گوێرەی بەیاننامەی  وەزارەتی دەرەوەی مێسر، سامح شۆکری لەم دیدارە دا وتی:  مێسر لە تاوسەندنیی مەترسی ترۆریسم بە تایبەت  دوای گەرانەوەی  ئەندامانی داعش لە عێراق و سوریا و هەوڵی ئەوان بۆ هەڵاتن لە لیبی و ناوچەی لێواری ( وڵاتانی مالی ، نیجر، موریتانی، چاد و بورکیانفاسۆ) بە تووندی نیگەرانە.

 وەزیری دەرەوەی میسەر هەڵاتنی ترۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا بەرەو لیبیا و ناوچەی لێواری وەک هەرەشەیەک دژی ئاسایش و پاوەجێی سەرجەم ناوچەکە زانیوە . دانیشتنی ئاسایشی مونیخ(ئەڵمانیا) کە ڕۆژی هەینی دەستپێکراوە تا رۆژی یەکشەممە درێژەی دەبێت .