شوبات 24, 2018 09:43 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی زایۆنی: گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس١٤ی مای٢٠١٨ ئەنجام دەگرێ

وەزیری گواستنەوەی رژیمی زایۆنیستی ڕایگەیاند، باڵوێزخانەی ئەمریکا لەسەرزەوییە داگیرکراوەکان بۆ بەیتولموقەدەس لەبەرواری١٤ی مای٢٠١٨دا ڕێکەوتی ڕۆژی نەگبەتی دەگوێزرێتەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی زایۆنیستی جروزالم پۆست؛ "یسرائیل کاتز" وەزیری گواستنەوەی رژیمی زایۆنیستی رۆژی هەینی لەسەر پەیجەکەی لە توئیتەردا پیرۆزبایی وت بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەر گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس.

پەیامنێری کەناڵی دەی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیستیش لە هەواڵێکدا بەگێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلی رایگەیاند: ئەمریکا ١٤ی مای باڵوێزخانەی خۆی بۆ بەیتولموقەدەس دەگوێزێتەوە.

چاردەی مای١٩٤٨ ڕێکەوتە لەگەڵ داگیرکرانی سەرزەوینی فەلەستین لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە کە بەڕۆژی نەگبەتی بەناوبانگە، لەوەها رۆژێکدا، زایۆنییەکان بەداکۆکیی ئینگلیز، پاش چەند دەیە پیلانگێڕیی، سەرزەوینی فەلەستینیان بەکردەوە داگیرکرد.

سەرزەوینە فەلەستینییەکان لە شەشەمی دیسەمبەری٢٠١٧وە بەهۆی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ناساندنی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی شایەتی شەڕ وپێکدادانی سەربازانی زایۆنی لەگەڵ فەلەستینیانە کە تائێستا ئەو تێکهەڵچوونانە شەهید بوونی نزیک بە٢٦فەلەستینی و برینداربوونی بەهەزاران کەسی لێکەوتووەتەوە.

دوابەدوای کردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی رژیمی داگیرکەری قودس، ، زۆرێ لە موسڵمانان، مەسیحیان و هەندێ گرووپی یەهودی لەگەڵیدا نەیارەتیان کرد.

بڕیارنامەی قودسیش ٢١ی دیسەمبەر لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە١٢٨دەنگی ئەرێ، نۆ دەنگی ناو ٣٥دەنگی بێلایەن پەسەندکرا.

بەپێی ئەو بڕیارنامەیە، ڕێکخراوی نەتەوەکان قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی بەڕەسمییەت ناناسێ.

سەرپەیڤ