دیداری سەلیم جبوری لە گەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دووحە
سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لە گەڵ موحەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەروەی قەتەر لە دووحە دیدار و وتووێژی کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری مێهر و بە گێڕانەوە لە سوومریە نیوز سەلیم جبووری و موحەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی ڕۆژی دووشەمە لەو دیدارەدا سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی ناوچە و ڕێکارەکانی بە هێز کردنی پەیوەندی دوو لایەنە وتووێژ و جەختیان کرد لە سەر پێویستی ڕێکاری سیاسی بۆ چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی ناوچە . ئەلجبوری وتیشی ئێراق لە خولی دوای داعشدا هۆگرە کە پەیوەندیەکانی خۆی لە گەڵ دراوسێیەکان و دوستەکانی پەرە پێی بدات .وەزیری دەرەوەی قەتەریش جەختی کرد لە سەر پێویستی هێزمەند کردنی پەیوەندیەکانی نێوان بەغدا و دووحە لە هەموو بوارەکاندا . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی ئێراق ڕۆژی دووشەمە لە دیداری شاندی مێدیایی عەرەبستان لە بەغدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێراق لاگری لە تەوەرێکی تایبەت ناکات وتی دیموکراسی لە ئێراق خەریکە گەشە دەستێنێ و ش اروومەندانی ئێراقی گەیشتوونەتە تێگەیشتوون و گەشەیەکی بەرچاو و ئێراق خوازیاری پەیوەندی باشە لە گەڵ هەموو وڵاتان . سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی ئێراق وتیشی : خەڵکی ئێراق لە ڕێگای خۆِاندا بە رەو داهاتوو دەبێ دەسکەوتدا و سەرکەوتنگەلی سەربازی سیاسی و کومەڵایەتی خویان بپارێزن و ئەو دەسکەوتانە لە ڕێگای بنیاتنانەوە کەڵکی لێ وەر بگرن . شاندی مێدیایی عەرەبستان ڕۆژی هەینی گەیشتە بەغدا . پێشتریش لە گەڵ فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆمار و سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق دیداری کردبوو .