ئادار 08, 2018 20:29 Asia/Tehran
  • قەتەر: سعوودیا بەپیلانگێڕیی لەهەوڵی تێکدانی سەقامی ناوچەکەیە

وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی: لێدوانەکانی ئەم دواییەی پاشمیری سعوودیا سەبارەت بە قەیرانی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس، پێشاندەری دڵگرانیی بەرپرسانی سەعوودیایە لەو بابەتە.

محەممەد بن سلمان پاشمیری عەرەبستان لە قاهیرە، گەمارۆی قەتەری بە پرسێکی کەم بایخ و ناگرینگ زانی و وتی: حەشیمەتی قەتەر ، ناگاتە ژماری حەشیمەتی شەقامێکی میسریش و دۆسییەی قەتەر لەلایەن بەرپرسێکی پلە دوانزەی وەزارەتی دەرەوە، ڕاگەیشتنی بۆ دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵیی ئەلجەزیرە، محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی، وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بروکسل ، وێڕای دەربڕینی سەرسووڕمان لە لێدوانەکانی محەممەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستان جەختی کرد: وڵاتان بەڕووبەر وپانتایی هەڵناسەنگێندرێن چونکە لەوانەیە قەتەر وڵاتێکی بچووک بێ بەڵام خاوەن بیرمەندانێک بەدڵی گەورەو بەرفراوانە کە گرینگی بە شارومەندانی و هاووڵاتیانی وڵاتەکەیان دەدەن.

وەزیری دەرەوەی قەتەر وتیشی: وڵاتانێکی زلهێزیش هەن کە دڵ و مێشکیان بچووکە و سەرقاڵی پیلانگێڕی و تێکدانی سەقام لەناوچەن.

عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و میسر لە پێنجی ژۆئەنی٢٠١٧وە بەتۆمەتبارکردنی قەتەر بە پاڵپشتی لە تیرۆریزم و سەپاندنی گەمارۆی بەرفراوان، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە پچڕاند.

سەرپەیڤ