ئادار 09, 2018 11:13 Asia/Tehran
  • ڕێزو سپاس دەربڕینی نەتانیاهۆ لە خۆشخزمەتیی

"بنیامین نەتانیاهۆ"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی پێنجشەممە لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ"نیکی هەیلی" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێزو سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە داکۆکیەکانی لە ڕژێمی داگیرکەری قودس.

بە پێی ڕاپرۆتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ نەتانیاهوو هەروەها هەوڵەکانی "نیکی هەیلی" لەمەڕ وەبن گوشار نانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتوە یەکگرتووەکانی پەسن دایەوە .

کۆماری ئیسلامیی ئێران دەوری سەرەکی دەگێڕێ لە بەرپەرچ دانەوەی پیلان و کردەوەکانی بەرەی ئەمریکایی - زایۆنی.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وتی کە زایۆنییەکان نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە "هەیلی باهۆز" ناو دەبەن.

"نیکی هەیلی" پاش ئەوەی پۆستی نوێنەرایەتیی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکانی لە ژانڤییەی ٢٠١٧ـەوە گرتە دەست تا ئێستا بەجاران ڕایگەیاندووە : دەوڵەتی نوێی ئەمریکا تەحەمولی توند جوڵانەوە دژ بە ئیسراییلی پێ تەحەموڵ ناکرێ.

سەرپەیڤ