دەسپێکی مەشقی زەوینیی سعودیە و ئەمریکا
چوارەمین مەشقی هێزی زەوینی سعودیە و ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە ناوچەی باکوری عەرەبستان دەست پێبوو .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سعودیە ( واس ) ، سەرلەشکەر ساڵح زەهرانی جێگری فەرماندەری ئەرتەشی عەرەبستان لە ناوچەی باکووری ئەو وڵاتە لە بارەی ئەم مەشقە هاوبەشە لە گەڵ ئەمریکا گوتی ، ئامانجی ئەم مەشقە بەرزکردنەوەی ئامادەیی یەکینە سەربازیەکان ، دەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای نوێی جەنگی و چەکی قورس و نیوە قورسە .
عەرەبستان و ئەمریکا لە کاتێک دا دەست دەکەن بە ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی هاوبەش کە رژێمی ئالی سعود بە داکۆکی واشنگتۆن هەروا لە زەلکاوی شەڕی یەمەندا کە خۆی وەڕێی خستووە ، گرفتارە .
سعودیە بە داکۆکی ئەمریکا لە مانگی مارسی 2015وە هێرشی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتەی دەست پێکردووە .
رژێمی سعودی و ئەمریکا تا ئێستا بە هۆی خۆڕاگریی گەلی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانی خۆیان ( واتە بەدسەەڵات گەیاندنی داردەستەکانی خۆیان ) لەو وڵاتە بگەن.