ئادار 25, 2018 10:31 Asia/Tehran
  •  پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە

فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو سێ جار کەرتی غەززەیان دایە بەر پەلاماری مووشەکی خۆیان .

 سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنی بنکە و مەتەڕێزی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینی یان لە باکوور و رۆژئاوای شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە دا بۆردۆمان کردووە.

 هێشتا ڕاپۆرتێک لە ڕادەی زەرەروزیانی ئەم پەلامارانە بڵاو نەبۆتەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی  فەلەستین ڕاپۆرتی لە بارەی هەڵاتنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی داوە دوابە دوای تەقەی یەکەکانی دژە ئاسمانی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین "حەماس" بەرەو ئەم فڕۆکەیانە دا. ئێواڕەی شەممە هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینی توانیان فڕۆکەیەکی شۆڤاری رژێمی زایۆنیستی کە خەریکی ڕەسمگرتن لە کەرتی غەززە بووە بدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا .

 ڕژیمی زایۆنی لە دیسەمبەری ڕابردووەوە خولی تازەی پەلامارە ئاسمانییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە لە دەستووری کاری خۆی داناوە. دوا بە دوای پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە تابە ئێستا هەزاران فەلەستینی شەهید و بریندار بوونە. کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لە ژێر گەمارۆی زەمینی ، ئاسمانی و دەریایی ئیسرائیل دایە و دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بەرەو ڕووی گیرو گرفتی یەکجار زۆرن.

سەرپەیڤ