حەماس نەیاری هەرچەشنە ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەل ئیسراییل
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەمدواییەی شالیاری سەعوودی سەبارەت بە بوونی ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: حەماس ئاسایی کرانەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە هەر شێوە و شێوازێک بێت ڕەت دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین؛ لە بەیاننامەکەی حەماسدا کە سەر لە بەیانی هەینی بڵاو بوویەوە هاتووە؛ ئێمە ئەو لێدوانانەی ئیدانە دەکەین و بە ناحەز و ناپەسەندی دەزانین کە یاسایی بوونی داگیرکاریی زایۆنییەکان لە سەر خاک و زەوی و زاری فەلەستینییەکان پشت راست دەکاتەوە.
حەماس ،هەروەها خوازیاری کۆتایی هاتنی هەموو شێوە و شێوازی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ دوژمن و پێداچوونەوە بە سەر هەموو سیاسەتانەی بوو کە لەگەڵ ویست و خواستی گەلانی عەرەب نایەنەوە.
ناوبراو لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە: ئێمە خوازیاری پاڵپشتی کران لە خۆڕاگریی گەلی فەلەستین و بەردەوام بوونی سیاسەتی بایکۆتی کەل و پەل و شت و مەکی ئیسراییلی و تەریک خرانەوەی ئەم ڕژێمەین.
تەنیا چوار ڕۆژ پاش ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی ١٩ فەلەستینی لە غەززە شەهید کرد، "محەممەد بن سەلمان" شالیاری سەعوودی بە داکۆکی لە ڕەوتی ئاسایی کرانەوەی پێوەندییەکانی نێوان عەرەبەکان و ڕژێمی زایۆنی، شەرعییەتی دانا بۆ بوونی ئەم ڕژێمە.
شالیاری سەعوودی لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری ئەمریکایی "ئاتلانتیک" وتی: من بڕوام وایە هەر خەڵکێک لەوان ئیسراییلییەکان لە هەر جێگایەک، مافی ئەوەیان هەیە لە وڵات و زێدی خۆیان بژین.