پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی سعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن
بەهۆی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن، لانیکەم دە شارومەندی یەمەنی کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی ڕەسمی یەمەن سەبا، زۆربەی پەلامارە ئاسمانییەکانی دەستدرێژکارانی سعودی بۆسەر دوو پارێزگەی حەدیدە و سەعدە بووە .
هەروەها لەبەر پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکارانی سعودی بۆسەر سەنعا، ژومارێکیش بریندار بوون .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ساڵی دووهەزاروپازدەوە دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە.
شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەیەمەن تائێستا کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنیی لێکەوتوەتەوە.
ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بەهیچکام لە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە بگەن.