نیسان 22, 2018 13:55 Asia/Tehran
  • هەواڵی دژ بەیەک سەبارەت بە تەقەکران لە نیزیکی کۆشکی پاشایەتی عەرەبستانی سعودی

دوای چەند کاژێر بێ دەنگە کردنی کاربەدەستان و میدیاکانی عەرەبستانی سەبارەت بە تەقە کرانی شەوی یەکشەممە لە ڕیاز، هەواڵدەریی ڕەسمی ڕژێمی ئالی سعوود ئیدیعای کرد، نیزیک بوونەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کایەکلێی منداڵان، هۆی تەقە کران لە کۆشکی پاشایەتی سعودی بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕ ۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی فارس، وتەبێژی پۆلیسی  ناوچەی ڕیاز کە ناوی ڕانەگەیەندراوە  لە وتاردانێکی دژ بە یەک  وتی  کە: هێزی ئاسایشیی  بە تەقەکردن بەرەو  ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بچووکە لەناویان برد و  ڕووداوێکی ئاسایشی  نەقەوماوە . 

وتەبێژی پۆلیسی عەرەبستان  بە پێی ئەوشتەی کە لە  ماڵپەڕی ڕۆژنامەی سعودی  سەبەق ڕایگەیاندووە وتی : مۆڵەت بۆ فڕینی ئەم چەشنە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەدراوە و هەر ئەمەش بووەتە  هۆی ئەوەی هێزی ئاسایشی  بکەونە هەوڵدان.

هەندێ سەرچاوەی سعودی  ئیدیعایان کرد  لەسەر ئەم  فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە کامێرایەکی سیخوڕی ھەبووە.

سەرچاوەی سەربە ناڕازیانی سعودیش  ڕایانگەیاندووە  ئەفسەرێکی باڵای  هێزی زەوینیی عەرەبستانی سعودی بە شووناسی  دیارەوە ڕەنگە بۆ کودەتا و کوشتنی شا و پاشمیر  هەوڵی دابێت.

هەندێ سەرچاوەی بڕواپێ نەکراویش  باسی بریندار بوونی مەلیک سەلمان  شای سعودی  و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و کوژرانی شەش کەس لەم تەقە کردنە دەکەن.

 ماڵپەڕی عەهدی لوبنانیش   بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی زایۆنیستیی معاریو  باسی تەقەکران لە یەکێک لە کۆشکەکانی پاشایەتی  سعودی لە ڕیازی کرد و ڕایگەیاند  ئەم تەقە کردنانە  هاوپێوەند بووە لەگەڵ تێکهەڵچوونی نێوان شازادەکانی سعودی .

هەرلەم حاڵەدا  هەندێ میدیا لە ناوچەکە ڕایانگەیاند ئاسمانی  ڕیاز بەسەر هەموو گەشتێکی ئاسمانی داخراوە و گاردی  تایبەتی محەممەد  بن سەلمان  پاشمیری سعودی کۆنترۆڵی  هەموو ڕێگەکانی زەوینی و ئاسمانیی بە دەستەوە گرتووە.

سەرپەیڤ