نیسان 25, 2018 11:30 Asia/Tehran
  • هاوڕێیەتی عەرەبستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ بەرەوپێش بردنی  گەڵاڵەی ناسراو بە

جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامی لەفەلەستینی داگیرکراوی ساڵی 1948 ، ئاشکرای کرد، عەرەبستانی سعودی لەڕێگای بارەبووی چەند ملوێن دولاریی هێندێک کەسایەتی فەلەستینی لە قودسی داگیرکراو، بەنیازی هاوڕێتی کردن و هێناەدیی سیاسەتی ئەمریکایە بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ناسراو بە مامەڵەی سەدە.

گەڵایەی نوێی ئەمریکا ناسراو بە مامەڵەی سەدە بە ئامانجی سڕینەوەی پرسی فەلەستین، شەرعیەت دان بە سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی  زایۆنیستەکان و شارۆچکەسازیی ئەم ڕژێمە  بە پێی پێوەر و ستانداردەکانی ئەمریکایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ،شێخ  کەمال خەتیب   جێگری سەرۆکی  بزووتنەوەی ئیسلامی لەفەلەستینی داگیرکراوی ساڵی 1948  ڕۆژی سێ شەممە وتی : یارمەتی 150 ملوێن دۆلاریی  مەلەک  سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستانی سعودی  بە ئیدارەی  ئەوقافی  ئیسلامی لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سەرکردەکانی عەرەب لە زەهران لە باشووری عەرەبستان هەرلەم ئاراستەیەدایە.

شێخ خەتیب  پێداگری کرد : ئەم پرسە کارتێکەری بەسەر دانیشتوانی قودس دا نابێ چونکە ئەوان  هیچکات  ئامادە نین قودس و مزگەوتی ئەقسا لەبەرامبەر پارە، بفرۆشن.

بەرلەمەش  محەممەد بن سەلمان پاشمیری سعودی لە سەفەرەکەی ئەم دواییەی بۆ ئەمریکا لە وتاردانێکدا بوونی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕەسمی ناسی وباسی  مافی  زایۆنیستەکانی کرد  لە بوونی سەرزەوینێک بۆ خۆیان.

فەلەستینیەکان بە جاران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەرامبەر  پێوەندیی پشتی پەردەی سەرۆکانی سعودی و ڕژێمی زایۆنیستی  و ئەم بابەتەیان بە پێچەوانەی خۆڕاگری گەلی فەلەستین دژی داگیرکەرانی زایۆنی زانیوە.

سەرپەیڤ