May 02, 2018 12:39 Asia/Tehran
  • بانگەشەکانی وەزیری دەرەوەی سەعودی دوای پچڕانی پێوەندی نێوان مەغریب و ئێران

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی دوای پچڕانی پێوەندیی مەغریب و ئێران ئیدیعای کرد : تاران هەروا لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە ، دەستوەردەدات.

عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سەعودی  شەوی چوارشەممە بە داکۆکی کردن لە پچڕانی  پێوەندیی مەغریب لەگەڵ  ئێران  ئیدیعای کرد : ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دی، خەریکی بێ سەقام کردن و ئاڵۆز کرنی  وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییە.

وەزیری دەرەوەی سەعودی ئیدیعای کرد: ئەوەی  کە ئێران لە ڕێگەی  حیزبوڵڵای لوبنان  لە مەغریب و  فێرکردنی  هێزی بەرەی  پۆلیساریو  ئەنجامی دەدات، نموونەیەکی دیکە لە دەستوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەیە.

مەغریب  ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە هەوڵێکی بڕوانەکراودا  پێوەندیی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاند.

مەغریب ئیدیعای کردووە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەی پۆلیساریو لە سارای ڕۆژاوایی داکۆکی کردووە.

حیزبوڵڵای لوبنان  شەوی چوارشەممە لە کاردانەوە بەرامبەر تۆمەتی مەغریب  بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان   لە بەیانامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم تۆمەتانە بەشێک لە گوشاری  ئەمریکا، ڕژێمی  زایۆنیستی و عەرەبستانە.

بەرەی پۆلیساریوش  دوابەدوای  بڕیاری مەغریب بۆ پچڕاندنی پێوەندی لەگەڵ ئێران و ئیدیعای یارمەتی  تاران بە هێزەکانی ئەم بەرەیە  ئەم تۆمەتەی بە ساختە و درۆ زانی و رایگەیاند بەرەی پۆلیساریو لەگەڵ ئێران هاوکاریی نییە.

سەرپەیڤ