May 22, 2018 17:35 Asia/Tehran
  • ڕەخنەو گازەندەی تۆندی

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی قەیران جێگیر لە بروکسیل داوای لە عەرەبستان کرد عێراق نەکاتە مەیدانێک بۆشەڕی سارد لەدژی ئێران .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە تاقمی نێودەوڵەتی قەیران لە ڕاپۆرتێکدا وتی: هەوڵی عەرەبستانی سەعودی بۆ دزەی سیاسی لە عێراق لە وێستی ئەم وڵاتە بۆ بەناو" بەربەرەکانێ لەگەڵ نفوزی ئێران " سەرچاوەی گرتووە ، کەوایە لەڕیاز داوادەکرێت هەتا عێراق نەکاتە مەیدانی تێکەڵچوونە نوێکانی خۆی. تاقمی نێودەوڵەتی قەیران هەروەها وەبیری هێناوەتەوە کە عەرەبستانی سەعودی باشترە بە جێگای هەوڵ بۆ داسەپانی ڕوانگەسیاسیەکانی بەسەر عێراق ، یارمەتی بدات بە ئابووری ئەم وڵاتە . \عێراق دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییە کە حەوتەی ڕابردو بەڕێوەچوو ، لەگەڵ گوڕانکاری نوێ سیاسی ڕووبەڕوو بووەتەوە. لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانی سائرون سەربە مۆقتەدا سەد٥٤ کورسی ، ئەلفەتح سەربە هادی عامیری ٤٧کورسی ، ئەلنەسرسەربە حەیدەر عیبادی ٤٣کورسی ودەوڵەتی یاسا سەر بە نووری مالیکی ٢٥ کورسی پەرلەمانیان بەدەس هێنا .

سەرپەیڤ