یەمەن هەروا لەبەردەم پەلاماری ئاسمانیی سوپای عەرەبستان دایە
چوار کەسی سیڤیلی یەمەنی لە ئاکامی بۆردومانی شاری "مەجز"ی سەربە پارێزگای سەعدە هەڵکەوتوو لە باکووری یەمەن لەلایەن سوپای عەرەبستانەوە کوژران.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود لەدرێژەی دەسدرێژکارییە سەربازییەکانیان بۆسەر یەمەن، ناوچەیەکی شاری مەجز سەربە پارێزگای سەعدەیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە چوار کەس لەوان، ژنێکی یەمەنی کوژرا و کەسێکیش بریندار بوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا هەروەها دوێنێ پێنج شەممە شارەکانی "حەرەز" و"میدی"ی سەربە پارێزگای سەعدەیان سی و چوار جار کردە ئامانج.
لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا، سەرلەبەیانی دوێنێ پێنج شەممە ناوچە جیاجیاکانی شاری "منبە" لەپارێزگای سەعدە بۆ وێنە ناوچە ئاوەدانەکان و مەزرا کشت وکاڵییەکانیان بەبۆمبی هێشوویی بۆردومان کرد.
عەرەبستان بەپاڵپشتی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە. شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاواەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.