حوزه‌یران 03, 2018 17:33 Asia/Tehran
  •  بە چۆک دا هاتنی  ڕژیمی سەعوودیا لە هەمبەر  ناڕازیان بە گیرانی چالاکانی مافی ژنان لە عەرەبستان

بە پەرە سەندنی ڕەخنەکان لە حاند گرتنی چالاکانی مافی ژنان لە عەرەبستان ، دادە ئەستێنی گشتیی ئەو وڵاتە ، هەشت کەس لەو چالاکوانانەی بە شێوەی کاتیی ئازاد کرد .

 ڕژیمی ئالی سەعوود 22  مانگی مای  17 کەس لە چالاکانی مافی ژنانی بە بێ ئەوەی کە  مافی   بوونی پارێزەریان هەبێت   قۆڵبەست کرد . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  فەرمی عەرەبستان  -واس-  دادە ئەستێنی گشتیی عەرەبستان  دوای لێپرسینەوە  لە چالاکانی  بەرگریکاری مافی ژنان 8 کەس  بۆ   وێنە 5 ژن و 3  منداڵیان بە شێوەی کاتیی  ئازاد کرد  و 9 کەسی  دیکە  بۆ وێنە 4  ژن یان هەروا لە گرتوو خانە  ڕاگرت . دادە ئەستێنیی گشتیی عەرەبستان  لە وڵام  بە ڕەخنەگەلێک کە  لە  ڕیاز سەبارەت بە  گرتنی چالاکوانانی مافی ژنان  گیراوە  بانگەشەی کرد : هەڵس و کەوت لە گەڵ تاوانکاران بە جۆرێکە  کە مافی ئەوان بۆ وێنە   ئیمکانی پەیوەندیی لە گەڵ  بنەماڵەکانیان  پارێزراوە .  پێشتریش  ڕێکخراوی چاودێری مافی مڕۆڤ  وێڕای ئامکاژە بە  نیگەرانی دەربڕینی  چاکخوازانی عەرەبستان  لە گرتنی چالاکوانانی  مافی ژنان  لەو  وڵاتە  ڕایگەیاند  : تەنیا  تاوانی  ئەو کەسانە  داوای  ئەوان  بۆ هەڵوەشانەوەی  قەدەغەی    لێخوڕینی ژنان  بەرلە فەرمانی  موحەمەد بن سەلمان  وەلیعەهدی  سەعوودیا لەو بواردەدا بووە .  بە پێی  ڕاگەیندراوی کارناسان ، کردەوەی  ڕژیمی سەعوودی  لە گرتنی  چالاکانی  مافی ژنان  تەنیا  بەو ئامانجە  ئەنجام دراوە  کە بن سەلمان  دەیەوەی   ئیعتباری  ئازادی  لێخوڕینی ژنان بە ناوی خۆیان تۆمار بکات .

سەرپەیڤ