لەناوچوونی هەماری چەکەمەنیی دەسدرێژکارانی سعودی لە حودەیدەی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i343082-لەناوچوونی_هەماری_چەکەمەنیی_دەسدرێژکارانی_سعودی_لە_حودەیدەی_یەمەن
سەرچاوەیەکی سەربازیی باسی لەنێوچوونی هەمارێکی چەکەمەنیی دەسدڕێژکارانی سعودی بەھۆی هێزەکانی خۆڕاگریی یەمەنی کرد لە پارێزگەی "حودەیدە" لەڕۆژئاوای ئەم وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2018 14:00 Asia/Tehran
  • لەناوچوونی هەماری چەکەمەنیی دەسدرێژکارانی سعودی لە حودەیدەی یەمەن

سەرچاوەیەکی سەربازیی باسی لەنێوچوونی هەمارێکی چەکەمەنیی دەسدڕێژکارانی سعودی بەھۆی هێزەکانی خۆڕاگریی یەمەنی کرد لە پارێزگەی "حودەیدە" لەڕۆژئاوای ئەم وڵاتە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی " ئەلمسیرە" ی یەمەن سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: هێزەکانی خۆڕاگری یەمەن، هەماری چەکەمەنی دەسدرێژکاران لەباشووری ناوچەی" ئەلدریهمی" یان لە حودەیدە تەقاندەوە کە دوابەدوای ئاگر گرتنی ئەم هەمارە چەکەمەنیە ، چەندین تەقینەوە ڕووی دا. سوپا وهێزە جەماوەرییەکانی یەمەن بەرلەمەیش لە پچڕانی هێڵەکانی فریاکەوتنی بەکرێگیراوان لە ناوچەکانی " ئەلدریهمی " و" ئەلمەجلیس" لە لێوارەی ڕۆژئاوای حودەیدە هەواڵیان دابوو. سوپا وهێزە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها شوێنی کۆبوونەوەی سەربازانی سعودی لە ڕۆژئاوای " مەجازە، لەناوچەی " عەسیر" لە باشووری عەرەبستانیان دایە بەر پەلامار کە بەهۆیەوە ، ژمارەیەک لە سەربازانی سعودی کوژران. هەواڵێکی تر لەیەمەن ئەمەیە کە ، پەلاماری موشەکی وتوپخانەیی هاوپەیمانیی دەسدڕێژکاری سعودی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان لە ناوچەی "رازح" لە سەعدەی یەمەن " پەرەی سەندووە. عەرەبستان بە پشتیوانیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ پەلاماری کردووەتە سەر یەمەن وپاشان ئەم وڵاتەی خستووەتە ژیر گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی . شەڕنانەوەی عەرەبستان لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووەتەهۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە وهەڵوەدابوونی ملوینان یەمەنی.