وەڕێخستنی کەمپەینی نێونەتەوەیی بۆ هاودەنگیی لەگەڵ بەندکراوانی ژن لە عەرەبستان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی"القسط" ڕایگەیاند، کەمپەینێکی نێونەتەوەیی بۆ ڕاگەیاندنی هاودەنگیی لەگەڵ ژنانی بەندکراو لە زیندانەکانی رژیمی سەعودی.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لە کەناڵی عەرەبیی٢١؛ ئەو کەمپەینە بەلەچاپدانی بانگەوازێک لە رۆژنامەی گاردییەنی چاپی ئینگلیز دەس پێ کراو لە ڕۆژی دووشەممە(سبەی) بانگەوازی زیاتر لە ڕۆژنامە جیهانی، ئەمریکی و ئوروپییەکان بڵاو دەکرێتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی"القسط" داوای لە بەکارهێنەرانی ئینتێرنێتی کردووە، وێنەو فیلمەکانیان لەبارەی بەندکراوانی ژن لە عەرەبستان لە هەشتەگی ئەو کەمپەینە دابنێن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، رژیمی سەعودی لەمای ڕابردوو ١٧ چالاکوانی ژنی لەبواری مافی ژنان بەتۆمەتی پڕووپووچ قۆڵبەست و زیندانی کردووە.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ پێشتر ڕایگەیاند: رژیمی عەرەبستان هەزاران کەسی بێ دادگەییکردن، چەندین ساڵ زیندانی کردووە. ئەو ڕێکخراوە نێوەڕاستی مانگی دیسەمبەری ڕابردووش داوای لە رژیمی سەعودی کرد، ڕێگە بەچاودێرانی سەربەخۆی نێونەتەوەیی بدات چاویان بکەوێ بە چالاکوانانی ژنی بەندکراوی ئەو رژیمە.
پاش زەخت وگوشاری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆیی، رژیمی سەعوودیا رۆژی ڕابردوو شەممە ناچار بوو بڕیاری ئێعدامی «إسراء الغمغام» ی چالاکوانی ژنی سەعوودی خەڵکی قوتەیف لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەڵوەشێنێ.
لەیەکساڵی ڕابردوودا بەتایبەت پاش دەسنیشان کرانی "محەممەد بن سەلمان" وەک پاشمیری عەرەبستان کە سیاسەتەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل لەناوچەدا پێوشوێن دەگرێ، دەیان کەس لە بازرگانان ، زانایانی دینی، شازادەکان و زانستوەرانی ئەو وڵاتەش قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندان کراون.