شوبات 03, 2019 19:12 Asia/Tehran
  • پێنج کوژراو   بە هۆِ  پەلاماری سەربازانی  سەعوودی بۆ سەر قەتیفی عەرەبستان

سەربازانی سەعوودی بە پەلامار بۆ سەر ناوچەگەلێک لە شاری قەتیف لە پارێزگای ئەلشەرقیە لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان پێنج کەس لە شاروومەندانی عەرەبستیانیان کوشت و ژومارێکیشیان بریندار کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری مێهر و بە گێڕانەوە  لە ئەلمنار  سەربازانی سەعوودی  ڕۆژی  ڕابردوو  بە بیانووی  گەڕان بە دوای  کەسانی ب ەدوادا چوو بۆ ناوچەکانی  ئەم ئەلحمام  و ئەلجەش  لە قەتیف  پەلاماریان کرد و   بە گەمارودانی  ئەو ناوچەگەلە  دوو کەسی  سیڤیلیان  گرت .سەربازانی سەعوودی  9  دیسامبری  ڕابردووش بە پەلامار بو سەر گەڕەکە ئاوادانەکان  لە دوو ناوچە  لە شاری  شێعە نشینی   قەتیف  پێنج  کەسی سیڤیلیان  کوشت و دوو کەسی دیکەشیان بریندار کرد . شاری قەتیفی عەرەبستان  بەردەوام لە مەترسی  پەلاماری سەربازانی ئالی سەعوود دایە تا ئێستا  دەیان کەس لە دانیشتووانی  ئەو ناوچەگەلە کوژران و سەدان کەسیش لە شاروومەندان و چالاکانی  مەدەنی وسیاسی  گیراون . ڕۆژهەڵاتی  عەرەبستان   لە ساڵی  2011 وە لە ناڕەزایەتی  بە  نادادگەری  و دابەشکرانی نادادگەرانەی  سەروەت  شایەتی  ناڕەزایەتی  دژی  ڕژیمی  ئالی سەعوودە .

سەرپەیڤ