هاوێژرانی موشەکی زەلزالی یەکی یەمەن بەرەو بنکەی دەستدرێژکارانی سعودی لە عەسیر
سوپا و لیژنە جەماوەییەکانی یەمەن بنکەی دەستدرێژکارانی سعودییان لەشاری سنووریی عەسیر بە مووشەکی بالستیکی زەلزالی یەک دایە بەر پەلامار .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە مەسیرە، بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی یەمەنی، دوابەدوای ئەم پەلامارە مووشەکییەی هێزەکانی یەمەنی، ژومارێک چەکداری سعودی کوژران و بریندار بوون .
سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بەیانیی ڕۆژی دووشەممەش لە وڵامی دەستدرێژی وتاوانکاریی هاوپەیمانیی سعودی لە یەمەن، شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودییان لە بنکەی سەربازیی ماس لە پارێزگەی ماربی ناوەڕاستی یەمەن مووشەکباران کرد.
عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کردووە بە پەلاماری سەربازیی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە ١٦ هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.
دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.
رژیمی سەعودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانی لەو وڵاتەدا بێننە دی (بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان).